06/09/2020

توركیا بۆچی هێرشەكانی سەر كوڕدستانی ڕاگرت

سەنگەر سەید قادر

ئەگەر عێراق بەهاوكاری فەڕەنسا پرسی هێرش و داگیركاری توركیایی ببردایەتە ئەنجومەنی ئاسایش ئەمەریكا نەدەیدەتوانی ڕێگربێت توشی ئیحراجی گەورە دەبوو .

– ئەگەر پرسەكە ببردرایە ئەنجومەنی ئاسایش نەك ڕاگرتنی هێرشەكان بەڵكو بڕیاڕی دەركردن تەواوی هێزەكانی توركیایی دەگرتەوە لە عێراق كە ئەمە ئەوكابوسەیە توڕكیا لێی دەترسێت.

– بەكارهێنانی چەكی بازرگانی و خاڵە سنورییەكان و هەناردەی نەوت كاریگەری خراپی دەبوو لەسەر توركیا.

– كازمی لە پرسی ڕاگرتنی هێرشەكانی توركیا و سەروەری خاكی عێراقدا زۆر جدیە و ئەو پەیامەی بەڕوونی هاكان فیدان داوە.

– توركیا لەوە تێدەگات عێراق بە قۆناغی ڕاگوزەرو گۆڕانكاریدا تێدەپەڕێت بۆیە چیتر نایەوێت دژایەتی حكومەتی عێراق بكات.

– توركیا لەسەر ئاستی ناوخۆی لە قەیرانێكی قوڵی سیاسی و ئابوریدایە و بەهۆی فراوانبوونی بەرەی ململانێ و جەنگەكانی لاواز بووە و كۆنترۆڵی لە دەستداوە.

– حكومەتی عێراق دەبێت سنورەكانی كۆنترۆڵ بكات.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…