30/08/2020

ئەردۆغان: ”تورکیا لە خۆرھەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا مل کەچ ناکات”

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: ”تورکیا بە تایبەتی لە خۆرھەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا مل کەچ ناکات بۆ ھەڕەشە و زمانی ئیبتیزازی و بەردەوام دەبێت لەسەر بەرگرییکردن لە مافەکانی کە لە یاسا نێودەوڵەتییەکان و رێککەوتنە دوو قۆڵییەکانەوە سەرچاوەیان گرتووە”.

ئەردۆغان گوتی”ئەو سەرکەوتنە ھەستیارانەی لە بوارە جیاوازەکاندا بەدەستمان ھێناون، روونترین نیشانەی ئیرادەمانە بۆ پاراستنی ماف و بەرژوەندییەکانی وڵاتەکەمان”.

سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان گوتیشی: ”پێداگرین لەسەر ئەوەی کۆمارەکەمان وەک وڵاتێکی سەربەخۆتر و خۆشگوزەرانتر و بەھێزتر لەڕووی ئابووریی، سەربازیی، سیاسیی و دیپلۆماسییەوە بچێتە ٢٠٢٣وە کە یادی ١٠٠ھەمین ساڵیادی دەکەینەوە”.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…