26/08/2020

ئیسرائیل پێگەكانی حزبوڵای لوبنانی بۆردوومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند پێگەیەكی حزبوڵای لوبنانیان لەسەر سنوری لوبنان- ئیسرائیل بۆردوومان کرد، ئەوەش لە وەڵامی هێرشكردنە سەر هێزەكانیان لەلایەن حزبوڵای لوبنانیەوە بووە.

بەپێی هەواڵی فەرمی ئیسرائیل، شەوی ڕابردوو سوپای ئیسرائیل لەرێگەی فرۆكەی جەنگییەوە، چەند پێگە و ئامانجێكی حزبوڵای لوبنانی لەسەر سنووری نێوان ئیسرائیل – لوبنان بۆردومانكردووە و دواتریش سوپای ئیسرائیل ئۆپراسیۆنێكی لە ناوچانەی دەستپێكردووە.

هێرشەكەی ئیسرائیل لە كاردانەوەی هێرشكردنە سەر هێزەكانیان بووە لەلایەن حزبوڵاوە و زەنگی ئاگاداركردنەوە بۆ دانیشتووانی ئەو ناوچانەش لێدراوە و داوایان لێكراوە لە ماڵەكانیان بمێننەوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…