25/08/2020

ئوردن ومیسر وعێراق لوتكەیەكی سێقۆلی ئەنجامدەدەن

ئه‌مرۆ له‌عه‌ممانى پایته‌ختى ئوردن لوتكه‌یه‌كى سێقولى (ئوردن ومیسر وعێراق) به‌رێوه‌ده‌چێت کە تایبەتە بە باشتركردنى هاوكارى ئابورى وبازرگانى وپیشه‌سازى هاوبه‌ش.

به‌به‌شدارى هه‌ر یه‌كه‌ له‌ شا عه‌بدولڵاى دووه‌م شاى ئوردن، وعه‌بدولفه‌تاح سیسى سه‌رۆكى میسر ومسته‌فا كازمى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق لوتكه‌كه‌ له‌عه‌ممانى پایته‌ختى ئوردن ئه‌مرۆ ده‌ست به‌كاره‌كانى ده‌كات.

لوتكه‌كه‌ له‌پێناو فراوانتركردنى هاوكارى ئابورى وبازرگانى ووه‌به‌رهێنان له‌نێوان هه‌رسێ وڵاتدایه‌ كه‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كانى نێوانیان له‌خۆ ده‌گرێت.

هه‌روه‌ها لوتكه‌كه‌ له‌پێناو به‌دیهێنانى سه‌قامگیرى له‌ناوچه‌كه‌ ودۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى بۆ ئه‌و كێشانه‌ى توشى ژماره‌یه‌ك وڵاتانى عه‌ره‌بى ده‌بنه‌وه‌ وله‌سه‌رووى هه‌مویانه‌وه‌ كێشه‌ى فه‌له‌ستین وكێشه‌ى عه‌ره‌بى مه‌ركه‌زى گفتۆگۆ ده‌كرێت.

دووه‌مین لوتكه‌یه‌ له‌نێوان ئه‌و سێ وڵاته‌دا به‌رێوه‌ده‌چێت، ولوتكه‌ى یه‌كه‌میش له‌ئادارى ساڵى 2019 له‌قاهیره‌ى پایته‌ختى میسر به‌رێوه‌چووه‌.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…