24/08/2020

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ژمارەیەک وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەم هەفتەیەدا سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات وەک بەشێک لە هەوڵەکانی بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ بۆ بەرزڕاگرتنی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و عەرەب لە ناوچەکەدا.

مایک پەمپێیۆ، ئەمڕۆ یەکشەمە سەردانی ئیسرائیل دەکات، وەک وێستگەی یەکەمی سەردانەکەی و دواتریش سەردانی ژمارەیەک وڵاتی کەنداو و هەروەها سودانیش دەکات.

بڕیاروایە دوای پەمپێیۆ، جارید کوشنەر، گەورە ڕاوێژکاری دۆناڵد ترامپ، سەردانێکی هاوشێوە دەستپێدەکات.

ئەم دوو سەردانە، هاوکاتە لە هەوڵەکانی بەڕێوبەرایەتییەکەی ترامپ بۆ سود وەرگرتن لە قورسایی ڕێککەوتنە مێژووییەکەی نێوان ئیسرائیل و ئیماڕات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بەم سەردانەی مایک پەمپێیۆ ئاماژەی بەوە کردووە کە ” هەرگیز وابەستەیی ئەمریکا هێندە بەهێز نەبووە وەک وابەستەیی بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ بە ئاشتی و سەقامگیری لە ئیسرائیل و سودان و وڵاتانی کەنداوەوە.”

وەهاش چاوەڕوان دەکرێت کوشنەر و تیمەکەی سەردانی ئیسرائیل و بەحرەین و عومان و عەرەبستانی سعودیە و هەروەها شانشینی مەغریبیش بکەن، بەپێی لێدوانی کاربەدەستان بۆ ئاژانسی دەنگ و باسی ئەسیۆشێتد پرێس، بەو مەرجەی ناویان نەهێنرێت.

لە ئیسرائیل مایک پەمپێیۆ، لەگەڵ بەنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیری ئیسرائیلدا کۆدەبێتەوە بۆ باسکردنی ئەو دۆسێیانەی پەیوەندییان بە کاریگەرییەکانی ئێرانەوە هەیە و فراوان کردنی پەیوەندییەکانی تەلئەبیب لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا و هەروەهاش هاوکاریکردن بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ئابورییەکانی هەردوو وڵات.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…