22/08/2020

سبەینێ‌ گەشتەی ئاسمانی لە فڕۆكەخانەی ئیستەنبوڵ بۆ بەغداد دەستپێدەكاتەوە

كۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی یەكشەممە گەشتی ئاسمانی لە فڕۆكەخانەی ئیستەنبوڵەوە بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد بۆ ئەو عێراقییانە ڕێكدەخرێت كە خوازیارن بگەڕێنەوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەشدا هاتووە، گەشتەكان تەنها گەشتی گەڕانەوە دەبن لە توركیاوە بۆ عێراق بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە، كە پێویستە پابەندی ڕێنماییەكانی تەندروستیی بن و ئەنجامی پشكنینی كۆرۆنایان پێبێت كە لە ماوەی ٤٨ سەعاتدا پێش گەشتەكەی پشكنینەكە ئەنجام دەدرێت.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو كەسەی دەیەوێت بگەڕێتەوە پێویستە لە ئیستەنبوڵ سەردان یان پەیوەندی بە نووسینگەی هێڵی ئاسمانیی عیراقییەوە بكات و كۆپییەكی پاسپۆرت لەگەڵ تكتی گەڕانەوەی پێبێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…