08/06/2020

بەرپرسێکی باڵای پەکەکە کوژرا

برادۆست میدیا: پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هەواڵی شەهید بوونی قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەى ناوەندیی و فەرماندەی گەریلای حزبەکەی لە هێرشێکی ئاسمانیدا راگەیاند.

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە، ڕایگەیاند، قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە لە هێرشی ئاسمانیی ٢٧-٥-٢٠٢٠دا شەهیدبووە.

ئاماژەی بەوەشدا:”شەڕڤانی زۆر هێژا، فەرماندە، بەڕێوەبەری پارتەکەمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە، هەڤاڵ قاسم ئەنگین (ئسماعیل نازلیکول)، ٢٧ی مانگی گوڵان “مانگی ٥”، لە هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی فاشیستی تورک لە دەڤەری برادۆست لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بووە، بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە خانەوادەی بەڕێزی، پێکهاتەی پارتەکەمان و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین، جارێکی دیکە بڕیارداریی خۆمان دەستنیشان دەکەین کە لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ-دا تێکۆشان بەسەر بخەین”.

 

 

زانیاری زیاتر…

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…