19/08/2020

تورکیا؛ ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران

لە شارۆچكەى تەككەكوى سەربە پارێزگاى سامسون لە توركيا، ژمارەيەكى زۆر كۆچبەرى ناياسايى لە پشتى بارهەڵگرێك دەستگيركران.

لە خاڵى پشكنينى چوونە ناو شاردا، كارمەندانى پۆليس بارهەڵگرێکیان راگرت، لە دواى گەڕان و پشكنيندا ژمارەيك كۆچبەرى ناياسايى بينرا.

كۆچبەرە ناياساييەكان كە لە پشتى بارهەڵگرەكەدا خۆيان شاردبوويەوە بەهۆى پلەكانى گەرماوە دەستيانكرد بە دڕاندنى چادرى بارهەڵگرەكە. پۆليس كۆچبەرەكانى لە بارهەڵگرەكە داگرت و ئاوى خواردنەوەى پێدان.

ژمارەیەک لە كۆچبەرەكان هەوڵى هەڵاتنيان دا. كۆچبەرەكان لە ژێر رێكارێكى ئەمنيى توندا بردرانە هۆڵى وەرزشيى ئاتاتورك.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…