18/08/2020

رێککەوتنی ئیسرائیل-ئیمارات هاوبەشی سەربازیی لە دەریای سوور زیاد دەکات

ئیسرائیل و ئیمارات رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان واژووکردوە، ئەوەش دەبێتە هۆی زیادبوونی هاریکاری سەربازیی لە دەریای سوور.

بەپێی هەواڵی دەزگای پەخشی گشتیی ئیسرائیل KAN، دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل بەڵگەنامەیەکی بڵاوکردەوە کە زانیاری لەبارەی ئەو بوارانە لەخۆگرتووە کە ئەگەری هەیە لەگەڵ ئیمارات هاریکاری تیادا بکەن.

لە بەڵگەنامەکەدا باس لەوە کراوە کە هاریکاریی ئەمنیی لە ریزبەندی یەکەمی بوارەکانی هاریکاریی نێوان هەردوو وڵاتە.

هەروەها لە بەڵگەنامەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان، هاوپەیمانی سەربازیی لەنێوان وڵاتانی کەنداو و هاریکاری لەبارەی ئاسایشی دەریای سوور زیاد دەکات.

باس لەوە دەکرێت کە ئیسرائیل لە رێگەی وڵاتانی قۆچی ئەفریقاوە بە تایبەتی ئەریتێریا چالاکییەکی چڕ بەڕێوە دەبات بۆ ئەوەی دەریای سوور نەبێتە دەریاچەیەکی عەرەبی یان ئیسلامی.

هاوکات لەگەڵ رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان، کۆمپانیاکانی چەکی ئیسرائیلی هەوڵ دەدەن هەناردەی چەک بۆ وڵاتانی کەنداو زیاد بکەن.

لە چوارچێوەی رێککەوتنی نێوان هەردوو وڵاتدا، ئێوارەی دوێنێ سەرۆکی مۆساد، یۆسی کۆهین سەردانی ئیمارات-ی کرد.

– رێكکەوتنی ئاسايیكردنەوەى پەيوەندييەكانی ئيسرائيل و ئيمارات

رۆژی پێنجشەممە ١٣ی ئاب سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە ئيسرائيل و ئيمارات گەیشتوون بە رێكکەوتن بۆ “ئاسايیكردنەوەى تەواوەتى” پەيوەندييەكانيان.

ئیمارات لە دوای میسر لە ١٩٧٩ و ئوردن لە ١٩٩٤دا، سێیەم وڵاتی عەرەبییە کە رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی واژووکردووە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…