08/06/2020

ئێران پەیامێکی دۆستانە بۆ ئەمریکا دەنێرێت

برادۆست میدیا ـ رۆژهەڵاتی ناوڕاست: وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران عەباس موسەوی رایگەیاند، “ئێران ئامادەیە بۆ پڕۆسەی ئاڵوگۆڕکردنی زیاتری زیندانیەکان لەگەڵ ئەمەریکادا”.

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو بەرپرسانی ئێران هاوڵاتیەکی ئەمەریکیان بە ناوی مایکڵ وایتەوە ئازاد کرد کە لە ساڵی 2018 ەوە ئێران دەستگیریکردووە، هاوکات بەپێی ڕێکەوتنێک ئەمەریکا ڕێگەیدا بە دکتۆرێکی ئەمەریکی بە ڕەچەڵەک ئێرانی مەجید تاهیری سەردانی ئێران بکات.

ئەم ئازادکردنەی وایت لەلایەن ئێرانەوە دوو ڕۆژ دوای ئەوە هات ئەمەریکا مامۆستایەکی زانکۆی ئێرانی بە ناوی سیروس ئەسغەریەوە ڕەوانەی ئێران کردەوە.

موسەوی وتی ” ئەگەر بکرێت ئاڵوگۆڕی زیندانیەکان بکەین، ئەوا ئێمە ئامادەین بۆ ئازاکردنی هەموو ئەو  ئەمەریکایانە کە زیندانیکراون و بیانگەڕێنینەوە بۆ وڵاتی خۆیان.”

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…