12/08/2020

عێراق سەردانەکەی وەزیری بەرگری تورکیا هەڵدەوەشێنێتەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند وڵاتەکە سەردانەکەی وەزیری بەرگری تورکیای هەڵوەشاندۆتەوە کە وابڕیاربوو ڕۆژی پێنجشەممە سەردانی بەغداد بکات.

هەروەها وتی ” وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشتی نوێنەری تورکیا دەکات و نوسراوێکی ڕادەست دەکات کە بە زمانێکی توند نوسراوە، هەروەها پێشی ڕادەگەیەنێت عێراق بەتەواوەتی دەستدرێژی و پێشێلکارییەکانی تورکیا لە وڵاتەکەدا ڕەت دەکاتەوە.”

لە ماوەی ڕابردوودا سوپای عێراق ڕایگەیاند لە دەڤەری سیدەکات بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە دوو ئەفسەری پلە باڵای عێراقی سەر بە پاسەوانی سنوور کوژراون و دوو کەسی دیکە برینداربوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…