04/08/2020

زانیاری نوێ لەسەر سەردانی شاندی ئەمریکا بۆ قەندیڵ

کەناڵی جەزیرەی قەتەڕی لەڕاپۆرتێکدا پشتڕاستیکردۆتەوە کە شاندێکی ئەمریکی سەردانی قەندیلی کردووە و دەڵێت، ئەمریکا پرۆژەیەکی بۆ ئاشتی لە نێوان تورکیا و پەکەکە خستووەتەڕوو هاوشێوەی پڕۆژەکەی تاڵیبان لە ئەفغانستان.

کەناڵە قەتەرییەکە ڕایگەیاندووە، شاندێکی ئەمریکی ئێوارەی ڕۆژی شەممە بە چاودێری 15 فڕۆکە چوونەتە بارەگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە چیای قەندیل و چاویان بە ژمارەیەک سەرکردەی پەکەکە کەوتووە.

ئەمریکییەکان داوایان لە سەرکردەکانی پەکەکە کردووە  پەیوەندییان لەگەڵ ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا بپچڕێن تاوەکو  بیانوو نەدرێتە دەست تورکیا بۆ دەستوەردانی زیاتر.

جەزیرەی قەتەڕی ئاماژەی بەوەشکردووە، شاندە ئەمریکییەکە پڕۆژەیەکی ئاشتیان خستووەتە بەردەم پەکەکە کە هاوشێوەی پڕۆژەی ئاشتییە لەگەڵ ڕێکخراوی تاڵیبان لە ئەفغانستان.

رۆژی شەممەی رابردوو شاندێکی ئەمریکی بە ئۆتۆمبێل و لە ڕێگای رانیە – قەڵادزێوە چونەتە قەندیل و لە ئاسمانیشەوە فڕۆکەکانی ئەمریکا چاودێری دۆخی ئەمنی ناوچەکەیان کردووە .

سەردانی شانی ئەمریکا بۆ قەندیل دوای ئەوە دێت لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆمپانیایەکی نەوتی ئەمریکی بەڕەزامەندی کۆشکی سپی گرێبەستی پەرەپێدانی بەکێڵگە نەوتیەکانی رۆژئاوای کوردستانیان لەگەڵ ئیدارەی خۆسەر واژۆکرد، ئەو گرێبەستەش بە دانپیانانی ئەمریکا بە قەوارەی کوردی لەو بەشە لێکدەدرێتەوە کە نزیکە لە پەکەکەوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…