31/07/2020

رۆژئاوای كوردستان گرێبەستی نەوتی لەگەڵ كۆمپانیایەکی ئەمریكی واژۆ كرد

یەكەم گرێبەستی نەوتی لەنێوان كۆمپانیایەكی ئەمریكی و رۆژئاوای کوردستان بە مەبەستی دەرهێنان و فراوانكردنی كێڵگە نەوتیەكان واژۆكردووە.

كۆمپانیای دێلتا كریسانت ئینێرژی بووە یەکەم کۆمپانیایە كار لەو كێڵگانەدا دەكات كە لەژێر چاودێری هێزە ئەمریكیەكاندان و پێشتریش هێزە ئەمریكیەكان هەریەكە لە توركیا و رووسیایان لە گرێبەستەكە ئاگاداركردووەتەوە، رەزامەندیانداوە بە ئەنجامدانی ئەو گرێبەستە.
كۆمپانیای دێلتا كریسانت ئینێرژی لە ویلایەتی دیلاوەری ئەمریكایە رایگەیاندووە، ماوەیەكی زۆرە گفتوگۆكانی بۆ وەرگرتنی رەزامەندی ویلایەتەكەی دەستپێكردووە و لە كۆتاییدا مۆڵەتی ئۆفاكی وەرگرتووە بۆ واژۆكردنی گرێبەستەكە.
یەدەگی نەوتی سوریا بە دوو ملیارو 500 ملیۆن بەرمیل مەزندە دەكرێت، لەو بڕە لانیكەم لە 75% دەكەوێتە سنوری شاری دێرزۆر كە ئەو كێڵگانە زۆرینەیان لە ئێٍتادا لە ژێر چاودێری هەێزە ئەمریكیەكاندان.
كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئامارێكی‌ نوێی‌ قوربانییانی‌ تەقینەوەکەی بەیرووت‌ راگه‌یه‌ندرا

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 6ی ئابی 2020، ره‌زا موسه‌وی‌ وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ لوبنان ر…