12/07/2020

دژی نەیارەکانی، ئه‌ردۆغان چه‌ند رێككه‌وتنێكی نهێنیی مه‌ترسیداری کردوە

بەشێک لە میدیاكانی سوید ناوه‌ڕۆكی ئابڕووچوونێكی ئەردۆگانی سه‌رۆكی توركیایان ئاشكراكرد، کە بریتییە لە ئەنجامدانی چه‌ندین رێككه‌وتنی نهێنی بۆ رفاندنی نه‌یاره‌كانی خۆی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپه‌ڕی نۆردیك مۆنیته‌ری سویدی، رەجەب تەیب ئەردۆگان، رێككه‌وتنی نهێنیی له‌گه‌ڵ چه‌ندین وڵات كردووه‌ و به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كان توركیا داوایكردووه‌ نه‌یاره‌كانی ئێستای ئه‌ردۆغان له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ ده‌ربكرێن یان بڕفێندرێن.

لەئێستادا‌ لیژنه‌یه‌كی سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و به‌ڵگانه‌ كردووه‌ و کە ئەردۆگان و تورکیا تاوانبار دەکەن بە پلانه‌كانی کوشتن و رفاندن و ئەنجامدانی ڕێككه‌وتنی نهێنی و ژێربه‌ژێر دژی نه‌یاره‌كانی.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئامارێكی‌ نوێی‌ قوربانییانی‌ تەقینەوەکەی بەیرووت‌ راگه‌یه‌ندرا

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 6ی ئابی 2020، ره‌زا موسه‌وی‌ وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ لوبنان ر…