05/06/2020

کەشتییەکی ئێران لەنزیک ئاوەکانی عێراق ژێرئاوکەوت

برادۆست میدیا ـ ئێران: کەشتییەکی کۆماری ئیسلامی ئێران لەنزیک کەنارەئاوەکانی عێراق ژێرئاوکەوت و ژمارەیک لە کارمەندانی کەشتییەکە بێسەروشوێن بوون.

بەپێی زانیارییەکانی میدیاکانی عێراق، درەنگانی شەوی رابردوو کەشتییەکی بارهەڵگری ئێران بەناوی لەنزیک کەنارەئاوەکانی بەندەری ئومولقەسر ژێرئاوکەوتووە و ژمارەیەک لە کارمەندانی کەشتییەکە بێسەروشوێن بوون.

راگەیاندنەکانی عێراقی ئاماژەیان بەوەشکردووە، کەشتییەکە هەڵگری کاشی و کەلوپەلی بیناسازی بووە و لای خۆیەوە تا ئێستا بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ لێدوانێکیان لەوبارەیەوە نەداوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…