04/06/2020

عێراق و ئێران رێكه‌وتنێكی‌ نوێیان راگه‌یه‌ند

برادۆست میدیا: وه‌زیری وزه‌ی ئێران واژۆکردنی رێكه‌وتننامه‌یه‌كی‌ نوێی‌ له‌گه‌ڵ‌ عێراق راگەیاند کە تایبەتە بە هه‌نارده‌كردنی كاره‌با بۆ عێراق بۆ ماوه‌ی‌ دوو ساڵی‌ داهاتوو.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ره‌زا ئاردكانیان وه‌زیری وزه‌ی ئێران رایگه‌یاند له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا رێككه‌وتنێك بۆ دابینكردنی كاره‌با بۆ عێراق بۆ ساڵه‌كانی 2020 بۆ 2021 ئیمزا كراوه‌.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ له‌و سه‌ردانه‌دا نیوه‌ی‌ شایسته‌ داراییه‌كانی‌ ئێران بۆ هه‌نارده‌كردنی كاره‌با بۆ عێراق دراوه‌، كه‌ نزیكه‌ی‌ 400 ملیۆن دۆلاره‌.

ئاردكانیان وتی: “له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق رێككه‌وتووین له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌ بواری پشه‌سازی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، له‌رێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌تی ئێرانه‌وه‌”.

دوێنێ‌ چوارشه‌ممه‌ وه‌فدێكی‌ باڵای‌ ئێران به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ره‌زا ئاردكانیان وه‌زیری‌ وزه‌ی‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌ سه‌ردانێكی‌ فه‌ڕمی‌ گه‌یشته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ به‌غدا و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی‌ عێراقه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…