20/06/2020

ژنێکی دووگیان بە دەستی ئەندامانی بنەماڵەکەی خۆی کوژرا

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، “ژنێکی دووگیانی خەڵکی کرماشان بە “دەستی ئەندامانی بنەماڵەکەی خۆی کوژرا” و تا ئێستاش هیچ یەکێک لە بکوژەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر نەکراون.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، “رۆژی پێنج شەممە ژنێکی 18 ساڵ بە ناوی سمەیە فەتحی بە دەستی باوک، برا و باقی ئەندامانی بنەماڵەکەیان لە کرماشان کوژراوە”.

هەنگاو ئاماژەی بەوەشکردە، سمەیە فەتحی خەڵکی گوندی قەڵای زەنجیری داڵاهۆ و دانیشتوی گەڕەکی دەرەدرێژی کرماشان بووە و هەر لەوێش لەلایەن بکوژەکانەوە ناچار بە خواردنی حەب کراوە و گیانی لە دەستداوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، “سمەیە خێزاندار و دووگیان بووە و بەبیانوی شەرەف و پەیوەندی لەگەڵ کەسێکی دیکەدا کوژراوە”.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکردوە، “بنەماڵەی سمیە رێوڕەسمی ماتەمینیان بۆ نەگێڕاوە و تا ئێستاش هیچ یەکێک لە بکوژەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر نەکراون.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…