03/02/2020

سەرۆک کۆمار پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە‌ سەرۆکی تورکیا-وە پێگەیشت

برادۆست میدیا ـ بەغدا

سەرۆک کۆمار دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ‌سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان-ەوە پێگەیشت.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، سەرۆککۆمار بەرهەم سالح سەرەخۆشی لە سەرۆکی تورکیا کرد، بەبۆنەی زەمین لەرزەکەی ئەم دواییەی تورکیا کە بەو ھۆیەوە ژمارەیەک ھاووڵاتی تورکیا گیانی لە دەستدا، هاوکات هاوخەمی خۆیشی بۆ خانەوادەی قوربانییەکان دەربڕی.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئاماژە کرا بەگرنگی پشتیوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە سەقامگیری عێراق و پارێزگاری لە سەروەری و ئاسایشی وڵات، ھەروەھا دووپاتیش لە بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و تورکیا کرایەوە، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەل بکات.

هەر لەو پەیوەندەییە تەلەفۆنییەدا، باس لە دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی ناوچەکە و پێویستی هەماهەنگی و هاریکاری هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵاتدا کرا، بەمەبەستی بەرجەستەکردنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ قەیرانەکان لە ڕێگای گفتوگۆی ڕاستەقینە لە نێوان گشت لایەنەکاندا.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…