26/11/2019

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ھێرشی کردە سەر گروپە ھاوپەیمانەکانی تورکیا

برادۆست میدیا

شەوی رابردوو ژمارەیەک فرۆکەی نەناسراو ھێرشیان کردە سەر بنکە و بارەگای ژمارەیەک لە ھێزە ھاوپەیمانەکانی تورکیا و میدیای روسیاش دەڵێت فرۆکەی ھاوپەیمانان بوون.

ئاژانسی سپۆتینكی روسی، رایگەیاند “بۆردومانەکان لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی ئەنجامدراون. لەرێگەی فرۆکەی جۆری F16ی ئەمەریکییەوە”.

ئەو ئاژانسە هەواڵیە روسیە ئاماژەی بەوەشکردوە، “هەشت هێرشیان کردوەتە سەر بنکەو بارەگاکانی (سوپای ئازادی)ی تورکمانی هاوپەیمانی تورکیا لە ناوچەکانی باب و دەوروبەری حەڵەب”.

ئاژانسەکە راشیگەیاندووە  “بۆردومانەکان بنکەی هێزە هاوپەیمانەکانی تورکیای کردوەتە ئامانج، بەتایبەت لەگوندەکانی (راعی و عامرییە و بورج)، هەندێک لەم ناوچانەش لەئێستادا سودیان لێدەبینرێت بۆ بەکاربردنی نەوتی دزراوی سوریا”.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…