26/10/2019

کەجەکە: ڕێککەوتنەکانی تورکیا لەگەڵ ئەمریکا و ڕوسیا قبوڵ ناکرێن

برادۆست میدیا ـ

ھاوسەرۆکایەتی کەجەکە ڕایگەیاند، ئەو ڕێککەوتنانەی تورکیا کە لەگەڵ ئەمریکا و ڕوسیا لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستانەوە کردوونی و ئیرادەی کوردی تێدا لەبەرچاونەگیراوە قبوڵناکرێن و دەبێت بە بەرخۆدانێکی مێژوویی وەڵام بدرێنەوە.

ھاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا، ناڕەزایەتی خۆی لەبارەی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا – تورکیا و ڕوسیا – تورکیا لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان دەربڕیوە و دەڵێت، ئەو ڕێککەوتنانەی کراون ئیرادەی گەلی کوردی تێدا لەبەرچاونەگیراوە و قبوڵ ناکرێن، چونکە ئەوە لە سیاسەتێکی بێئەخلاقی و بێویژدانی سەرچاوەیگرتووە و مرۆڤ و کۆمەڵگە دەپلیشێنێتەوە.

دەشڵێت، ئەوانەی سود بە دوژمنایەتی دەوڵەتی تورکیا دەگەیەنن لە دژی کورد، چ ئەمریکا، ڕوسیا و دەوڵەتانی دیکە، کورد دەکەنە قوربانی بەرژەوەندییەکانی خۆیان، ئەوانەی دەیانەوێت کورد لەناو ببەن، بەو واتایە دێت کە دەوڵەتی تورکیایان خستووتە شوێنی کورد.

لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیەنراوەکەدا کەجەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو یاری و پیلانگێڕییانەی لەدژی گەلانی باکور و ڕۆژھەلاتی سوریا دەکرێن بەردەوامن، سەرەتا ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا و ئێستاکەش لەگەڵ ڕوسیا کرا، ڕێککەوتنی قڕکردن و داگیرکردنی دەوڵەتی تورکیا و ئیرادەی گەلی کورد لەبەرچاو نەگیراوە قەبوڵ ناکرێت.

ڕوونیشکردووەتەوە، کورد و گەلی باکور و ڕۆژھەڵاتی سوریا، لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست سیستمێکی کۆمەڵایەتی، سیاسی، دیموکراتیک و ئاشتیانە و ئارامی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دروستکردبوو، وێڕای ئەوەش ھێرشیانکردە سەری کە ئەوەش سەرچاوەکەی دوژمنایەتی دەوڵەتی تورکیایە لە دژی کورد، بۆیە پەسەندکردنی ئەو دوژمنایەتیەی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر کورد، چەپەڵترین بێئەخلاقی سیاسی مێژووی جیھانە.

ھەروەھا لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا کەجەکە ڕاشیگەیاندووە، دەبێت گەلی کورد و گەلانی ڕۆژھەڵاتی سوریا ھەموو سەپاندن و یاریی و پلانگێڕییەکان پەسەندنەکەن و بە بەرخۆدان و پاڵپشتی گەلانی جیھانەوە ڕەتیبکەنەوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…