28/02/2020

ئێران: گیان لەدەستدان بەھۆی كۆرۆنا لەبەرزبوونەوەدایە

برادۆست میدیا

ئامارەکانی تووشبوو و گیان لەدەستدان بەهۆی كۆرۆناوە لە ئێران لە بەرزبوونەوەدایە، تاوەكو ئێستا 388 كەس تووشبوون و 34 كەسیش گیانیان لەدەستداوە. 

كیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند،” لە 24 كاژێری رابردوودا 8 كەسی دیكە بەهۆی تووشبوون بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 143 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ئێران تۆماركراوە.

بەوتەی بەرپرسی پەیوەندییەكان و راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی، لەو ژمارەیە دوو كەسیان لە پارێزگای سنەن. هەروەها 64 كەس لە پارێزگای تاران، 25 كەس لە پارێزگای گیلان، 16 كەس لە قوم، 10 كەس لە ئیسفەهان، 6 كەس لە مازەندەران، 4 كەس لە تەورێز، 3 كەس لە خوزستان، 3 كەس لە ئەلبورز، 2 كەس لە سمنان و، 2 كەس لە قەزوێن تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

بەوتەی جەهانپوور، لە چەند رۆژی رابردوو 73 كەس كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببوون، چارەسەركراون.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…