04/08/2019

ئێران: یازدە كورد لەسێدارە دران، کە دووانیان ژنن

برادۆست میدیا

لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا هەر سێ ڕۆژ جارێک حوكمی لەسێدارەدان بەسەر هاووڵاتییەكی كورد لە بەندیخانەكانی ئێران جێبەجێ كراوە.

لەراپۆرتی مانگانەیدا، رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاشکرای دەکات،” لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیكەم ١١ هاووڵاتیی كورد لە بەندیخانەكانی ئێران لە سێدارە دراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ١٠ هاووڵاتیی خەڵكی پارێزگای ورمێ و هاووڵاتییەكی خەڵكی پارێزگای لوڕستان لە سێدارە دراون.

هەروەها، هەموو ئەو كەسانە بە تۆمەتی كوشتنی ئەنقەست (قەتڵ) حوكمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە و دوو كەسیان ژن بوون.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…