21/08/2019

ژنێكی دووگیان بەهۆی كەمتەرخەمی پزیشكییەوە گیانی لەدەستدا

برادۆست میدیا

ژنێكی دوو گیانی خەڵكی پاوە لە نەخۆشخانەیەكی كرماشان گیانی لەدەستدا لەماوەی هەفتەیەكدا ئەمە دووەم هاوڵاتیە گیان لەدەستبدات.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەرۆژهەڵاتی كوردستان رایگەیاند ژنێكی خەڵكی ئاوایی دشەی سەر بە پاوە بە ناوی “ژیلا قادری زادە” بەهۆی كەمتەرخەمی پزیشكی لە كاتی لەدایك بوونی منداڵەكەی گیانی لەدەست دا.

رێكخراوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە”ژیلا قادری زادە بە هۆی كەمتەرخەمی پزیشكی لە نەخۆشخانەی “ئیمام ڕەزای” كرماشان گیانی لەدەستداوە.

لەلایەكی دیكەوە، هەفتەی رابردوو، هاووڵاتییەكی خەڵكی كرماشان بە ناوی “جامە شورانی” دوای ئەوەی سەردانی نەخۆشخانەی “شەهیدان”ی كرماشانی كرد و بە هۆی ئەوەی دەفتەرچەی دەرمانی نەبووە وەرنەگیراوە و دوای بەدواداچوونێكی زۆر ناچار بووە بە بێ وەرگرتنی چارەسەری پێویست نەخۆشخانەكە بە جێ بهێڵێت.

ئەو هاووڵاتیە كە تووشی جەڵتەی دڵ ببوو، لە حەوشەی نەخۆشخانەكە كەوتووەتە سەر زەوی و گیانی لەدەست داوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…