20/09/2020

ڕێکەوتنی سەدە

مامۆستا هێمن برادۆستی

برادۆست میدیا

لە دوای ڕاگەیاندنی جەنگی دەوڵەتانی عەرەب ئیسرائیل و هەوڵدانەکانی هەردولا بۆ تێکشکاندن و هەولی لەناوبردنی ئەویتر کە هەندێک جار بە جەنگی عەرەبی ناسێنراوە کەتەواوی کۆمکاری عەرەبی هەوڵیان داوە روبەروی ئیسرائیل ببنەوە.
پەیوەندیەکانیان پچراوە پەیامەکانیان لە ڕێگای دەوڵەتی سێیەم بۆ یەکتری ناردوە کە وەک کار بەرێکەری پەیوەندی دیبلۆماسی دیاریکراوە .
کێشەی هەرەگەورەی ئەم لایەنانە قودس و خاکی فەلەستینە، ئیسرائیل بە خاکی خۆی و وڵاتانی عەرەبیش بە بەشێک خاکی فەلەستینی دەزانن.
دواجار ئەمریکا و ئیسرائیل ڕێکەوتنیان کرد بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ قودس ئەمەش وەک دانپیادانانێکی فەرمی دادەنرێت.
ڕێگەدان بەهاتنی موسڵمانان بۆ مزگەوتی ئەقسا دان پێدانانی ئەم دەوڵەتانەیە بە قودس وەک خاکی ئیسرائیل ،هەریەک لەم لایەنانە هەوڵیان داوە لە ڕێگای لایەنی سێیەم شەری بەوەکالەتی بەرژەوەندییەکانیان بکەن، هەریەکەیان یەکتری بە تێکدانی ئاسایشی رۆژهەلاتی نێوەراست تۆمەتبار ئەکەن.

هەرەشەکان و فراوانخوازی ئێران لەم ناوچانە بە بروای ئەوان پێویستی بە دروست کردنی هاوپەیمانی و گەلەکۆمەیەکی نێودەوڵەتی هەیە.
ڕێککەوتنی ئیسرائیل ئیمارات بە حرەین بە سەرپەرشتی ئەمریکا هەنگاوێکی نوێ و گۆرانکاری تازە لە ناوچەکە ئەهێنێتە ئاراوە، کە دوورنیە هەریەک لە میسرو سعودیە و بە تایبەت وڵاتانی هاوپەیمانی عەرەبی دژی حوسیەکان بچنە نێو ئەو ڕێکەوتنەو.
لە داهاتودا دەبێتە بنەمای هاوپەیمانیەتێکی نوێ دژی ئێران و ڕەنگە دژ بە تورکیاش بێت.
هەروەها ئەمە بۆ خودی ترەمپ دەست کەوتێکی گەورەیە و چونکە لە هەلبژاردنی سەرۆکایەتی نزیک دەبێتەوە کە کەمتر لە دوو مانگی ماوە دەتوانرێت لە دژی نەیارەکەی و کاندیدی دیموکراتەکان و کۆکردنەوەی دەنگ بە کاری بهێنێت، بەتایبەت لۆبی ئیسرائیلی کاریگەریەکی گەورەی هەیە لەسەرکەوتنی هەریەکەیان.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…