03/09/2019

ئێران: وەڵاممان بۆ هەر پێشنیارێک بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ واشنتن ڕەت کردنەوە دەبێت

برادۆست میدیا

سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران، حەسەن ڕۆحانی رایەیاند،” وەڵامی وڵاتەکەی بۆ هەر پێشنیارێکی گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمەریکا هەمیشە ڕەت کردنەوە دەبێت.

ڕۆحانی لە دانیشتنێکی پەرلەمانی ئێراندا وتی ” هەرگیز هیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمەریکادا، پێشنیاری زۆر هەبوون بۆ گفتوگۆکردن بەڵام وەڵامی ئێمە هەمیشە ڕەت کردنەوە دەبێت.”

وتیشی ” ئەگەر ئەمەریکا سزاکان لاببات، ئەوا دەتوانین پێشتر چۆن کردوومانە بەوشێوەیە لەگەڵ چەند لایەنێکی دیکەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 کۆببینەوە.”

جێی ئاماژەیە سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ پێشنیاری کردوە لەگەڵ بەرپرسانی ئێراندا کۆبوونەوەی دوو قۆڵی ئەنجام بدەن بەبێ هیچ مەرجێکی پێشوەخت، ئەمەش بەمەبەستی کۆتای هێنان بە کێشەکان لەگەڵ ئێراندا، سەرەڕای سەپاندنی توندترین فشار بۆ سەر تاران.

مانگی ڕابردوو ڕۆحانی وتی ئێران لەگەڵ ئەمەریکادا گفتوگۆ ناکات تا ئەو کاتەی هەموو سزاکان لەسەر تاران لادەبرێن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…