24/10/2019

ڕاگەیەندراوێک لە فەرماندەیی گشتی قەسەدە وە

برادۆست میدیا ـ رۆژئاڤا

فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات- قەسەدە، لەسەر گفتوگۆی نێوان سرگی شۆیگو، وەزیری بەرگری ڕوسیا و ڤالێری گراسیمۆڤ، سەرۆک ئەرکانی سوپای ڕوسیا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشی قەسەدە، کە بە ڤیدیۆ کۆنفراس ئەنجامی دابوو، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیندراوەکەدا هاتووە: هەردوولا لەسەر ڕێککەوتنەکەی نێوان ڤلادمیر پوتین، سەرۆک کۆماری ڕوسیا و ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کە ٢٢ی ئەم مانگە لە سوچی ئەنجامدرا، باس و گفتوگۆیان کرد.

هەروەها هاتووە، فەرماندەی گشتی قەسەدە سوپاسی سەرۆک کۆماری ڕوسیای کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لە ناوچەکە و دوورخستنەوەی سڤیلەکان لەکارەسات.

لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە: فەرماندەی گشتی قەسەدە نیگەرانی خۆی لەسەر هەندێک لە خاڵەکانی ئەو ڕێککەوتنە دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە، پێویستە بە گفتوگۆ و دیالۆگ ڕوانگەکانیان لێکنزیک بکەنەوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…