05/11/2019

چەند ئەندامێکی بنەماڵەی ئەبوبەکر بەغدادی دەستگیر کران

برادۆست میدیا

بەرپرسانی تورکیا دەستگیرکردنی خوشکێکی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی کوژراوی داعشی راگەیاند.

رۆژنامەی دۆیچە ڤێلەی ئەڵمانی لە زاری بەرپرسێکی سەربازیی باڵای تورکیا ئاشکرایکردووە، خوشکێکی بەغدادی بە ناوی رەمزییە عەواد لە ناوچەی عەزازی باکووری سووریا دەستگیرکراوە و سوودی زۆر دەبێت بۆ زانیاری هەواڵگیریی لەسەر چەکدارانی داعش.

ئەوەش ئاشکرا کراوە، چەند ئەندامێکی دیکەی ئەو خێزانە لە ناو خاکی سوریا دەستگیر کراون.

عەزاز لە لایەن تورکیا و میلیشیاکانی سووریا بە ڕێوەدەبرێت، هەر لەو شارۆچکەیە، هاوسەری رەمزییە و بوکەکەی و پێنج منداڵی دەستگیر کراون.

مانگی رابردوو، ئەبوبەکر بەغدادی لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا بەهاوکاری هەسەدە لە ئیدلبی سووریا کوژرا.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…