03/11/2019

هەسەدە؛ هەشت گوندمان لە سەرێکانی کۆنترۆڵکردەوە

برادۆست میدیا

شەڕ بەردەوامە، هێزەکانی هەسەدە و سوپای تورکیا و هاوپەیمانەکەی، لە دەوروبەری تەلتەمر رووبەرووی یەکتر بوونەتەوە و هەسەدەش بەردەوامە لە پێشڕەویدا.

لای خۆیەوە هەسەدە رایگەیاند،” هەشت گوندیان لە دەوروبەری سەرێکانی لەژێر دەستی گروپە چەکدارەکانی سەر بە سوپای تورکیا کۆنتڕۆڵکردەوە و لە دەوروبەری تەلتەمریش لە پێشڕەوی بەردەوامدان.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، هێزەکانی سوریای دیموکرات گوندەکانی، داودیە، سەعید، ڕیحانە، سویدیە، کەنبەهر، عبوش، ئوم شەعیفە و فەیسەڵیەیان لە دەوروبەری سەرێکانی کۆنتڕۆڵکردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی هەسەدە ئەو هەشت گوندەیان لە دوای ئەوە کۆنتڕۆڵکردووەتەوە، کە لە پێشتر لە پێکدادانەکانیاندا لەگەڵ گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە دەستیان دابوون.

ڕوانگەی سوری ئەوەشی خستووەتەڕوو، تا ئێستا شەڕ و پێکدادان لەنێوان ‌هێزەکانی هەسەدە و چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بەردەوامە و هێزەکانی هەسەدەش لە بەرەی تەلتەمرەوە لە هەوڵی پێشڕەویدان.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…