29/03/2020

هێڵە ئاسمانییەکانی قەتەر کێشەی پارەی نەختینەیان هەیە

قەتەڕ

هێڵە ئاسمانیەکانی قەتەر، وەک بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیایەکە دەڵێت، لە کۆتاییدا پێویست بە داواکردنی یارمەتی هەیە لە حکومەتی وڵاتەکە.

ئەکبەر ئەلبەکر، ئاگاهیش دەدات بەوەی دەشێت ئەم کۆمپانیایەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پارەی نەختینەی نەمێنێت بۆ درێژەدان بە گەشتە ئاسمانییەکانی.

ژمارەیەک لە وڵاتان هاتوونەتە سەرخەت بۆ یارمەتیدانی کۆمپانیاکانی هێڵە ئاسمانیەکان، کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە زیانیان پێگەیشتووە.

دەکرێت بگوترێت بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەهای کردووە تەواوی گەشتە ئاسمانیە نێونەتەوەییەکان ڕابگیرێن.

هێڵی ئاسمانی قەتەر یەكێکە لەو چەند هێڵانەی بەردەوامن لە درێژەدان بە خزمەتگوزاری گەشتیاران و پێشبینی دەکرێت بە درێژایی دوو هەفتەی داهاتوو هەزار و هەشت سەد گەشتی ئاسمانی ئەنجام بدات.

ئەلبەکر بە تەلەفون لە دۆحەوە بە ئاژانسی دەنگ و باسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووەکەداواکارییان لە چەندان حکومەت لە سەرانسەری جیهان و باڵیۆزخانەکانی چەند وڵاتێکی تایبەتەوە بەدەست گەیشتووە و داوا لە هێڵە ئاسمانیەکانی قەتەری دەکەن گەشتەکانیان ڕانەگرن.

کۆمپانیەکانی هێڵە ئاسمانیەکان ی قەتەری کە دەوڵەت خاوەنداریان دەکات گەشتەکانیان بۆ ئەوروپا ، ئاسیا و هەروەها ئوستورالیا ئەنجام دەدەن ، هاوکات ئەو کەسانەش دەگێڕنەوە بۆ قەتەر کە گیریان خواردوە دوای ئەوەی چەندان وڵات سنورەکانیان داخست.

ئەلبەکر دەڵێت، هەتا ئەو جێیەی پێویست بکات، گەشتەکانیان ئەنجام دەدەن و داوامان لێکراوە ئەو کەسانەی گیریانخواردوە بیانگەیەنینەوە وڵاتەکانیان بەو مەرجەی ئاسمان و فڕۆکەخانەکانی ئەو وڵاتانە کراوەبن.

بەڵام بەڕێوبەری جێبەجێکاری هێڵە ئاسمانییەکانی قەتەر، ئاگاهیشی داوە بەوەی کە هێڵە ئاسمانیەکان نەختینەیان نامێنێت و هێندەیان بەدەستەوە ماوە بۆ ماوەیکی زۆر کورت درێژە بە کارەکانیان بدەن.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…