31/10/2019

مەزلوم کۆبانێ؛ تورکیا ئاگربەستی شکاندوە و دەستیکردووە بە داگیرکردنی گوندە مەسیحییەکان

برادۆست میدیا

لە تویتێکدا مەزڵوم کۆبانێ نوسیویەتی،” تورکیا بە ڕێکەوتنی ئاگربەست پابەند نەبووە و پێویستە لەسەر ئەمریکا بە ئەرکی خۆی هەستێت.

فەرماندەی گشتی هەسەدە لە تویتێکدا لەتۆڕی کۆمەڵنیەتی تویتەر ئاماژەی بەوەکردووە، تورکیا بەردەوامە لەهێرشەکانی و لەگەڵ گروپە توندڕەوەکان دەستیکردووە بە داگیرکردنی گوندە مەسیحییەکان.

مەزڵوم کۆبانێ دەڵێت، تورکیا و گروپە توندەڕەوەکان دەیانەوێت شارۆچکەی تەل تەمریش داگیربکەن کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی ئاشورین و هەڕەشەی کۆمەڵکوژیان لەسەرە.

فەرماندەی گشتی هەسەدە دەشڵێت، پێویستە لەسەر ئەمریکا لەو بارەیەوە پابەندی بەڵێنەکانی بێت و بە ئەرکەکەی خۆی هەڵبستێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…