28/02/2020

میدیاكانی توركیا : 33 سەربازی توركیا لە ئیدلب كوژراون

برادۆست میدیا

ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی رایگەیاندووە، لە هێرشێكی ئاسمانیی حكومەتی سووریا بۆسەر پارێزگای ئیدلب 33 سەربازی توركیا كوژراون و ژمارەیەك سەربازی دیكەش برینداربوون.

بەپێی ئاژانسی فەرمیی توركیا، لە ماوەی 17 رۆژی ئۆپەراسیۆنەكانی سوپای توركیا لە ئیدلب، ھەزار و 709 سەربازی سوپای سووریا كوژراون و 55 تانك، سێ هێلیكۆپتەر، 18 زرێپۆش و 29 تۆپهاوێژی سوپای سووریا تێكشكێنراون.

لەدوای هێرشەكە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی لەگەڵ بەرپرسە باڵاكانی وڵاتەكەی ئەنجامدا، سەرنجی كۆبوونەوەكە بەتایبەت لەسەر ئیدلب بووە.

فەخرەدین ئاڵتون، سكرتێری میدیایی سەرۆككۆماری توركیا لەبارەی هێرشەكە بە میدیاكانی راگەیاندووە، توركیا رۆژی هەینی وەڵامی هێرشەكەی حكومەتی ناشەرعیی سووریا دەداتەوە كە رووی چەكەكانی لە سەربازەكانی ئێمە كردووە.

توركیا و رووسیا لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو كۆبوونەوەیان لەبارەی ئیدلبەوە ئەنجامدا، بەڵام ئەنجامی كۆبوونەوەكان دیارنییە. بەپێی رێككەوتنی لەگەڵ رووسیا، توركیا 12 ناوچەی چاودێری لە ئیدلب هەیە، بەڵام بەشێكی ئەو ناوچانە بەر هێرشی هێزەكانی سووریا كەوتوون كە دەیەوێت كۆتا ناوچەی دەستبەسەردابگرێتەوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…