19/09/2019

كۆبوونه‌وه‌ی پۆمپیۆ و بن سه‌لمان له‌باره‌ی‌ ئێران

برادۆست میدیا

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ و جێنشینی سعوودیه‌، شازادە محه‌مه‌د بن سه‌لمان رایانگەیاند،” هێرشی سه‌ر دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كانی سعوودیه‌ له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ قبووڵ ناكرێت.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مۆرگان ئورتاگوس رایگەیاند، ” پۆمپیۆ و شازادە بن سەلمان دوایین هێرشه‌كانی سه‌ر دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كانی سعوودیه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ ئه‌نجامدراون تاوتوێ كردووە و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووەتەوە كه‌ هێرشه‌كان مایه‌ی قبووڵکردن نین.

وه‌زیر و شازاده‌ هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و هێرشه‌ ته‌نها ژیانی هاووڵاتییانی سعوودیەی نه‌خستووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، به‌ڵكو له‌ هه‌مان كاتدا ژیانی ئه‌و هاووڵاتییه‌ ئه‌مریكیانه‌شی خستووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ كه‌ له‌و وڵاته‌دا ده‌ژین، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر به‌رهه‌می نه‌وت له‌و وڵاته‌دا”.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌یشكراوه‌، پۆمپیۆ و محه‌مه‌د بن سه‌لمان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ”پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كۆبێته‌وه‌ دژبه‌ ئێران” و دژبه‌ چالاكییه‌كانی ئێران بوه‌ستێته‌وه‌‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بەرلە گه‌یشتنی به‌ ریاز له‌نێو فڕۆكه‌دا بۆ‌ رۆژنامه‌نووسان دوا و جارێكی دیكه‌ ئێرانی به‌رپرسیاركرد له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كانی سه‌ربه‌ سعوودیە ئارامكۆ و بۆ یەكه‌مجار هێرشه‌كه‌ی ”به‌ هۆكاری جه‌نگ” ناوزه‌ند كرد.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌ دوایین هه‌ڵوێستیدا فه‌رمانی كرد سزاكانی سه‌ر ئێران زیاد بكرێن.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…