08/08/2019

فەڕەنسا؛ ماکرۆن ڕۆحانی بانگهێشت نەکردووە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی حەوتدا

برادۆست میدیا

دیبلۆماتکارێکی فەڕەنسی ئاشکرای دەکات، سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی بانگهێشت نەکراوە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی حەوتی پیشەسازیدا کە لەم مانگەدا ساز دەکرێت.

ئەو دیپلۆماتکارە فەڕەنسیە ڕەتی دەکاتەوە ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا داوای لە ڕۆحانی کردبێت بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی حەوت، تاوەکو چاوی بە سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ بکەوێت.

جێی ئاماژەیە چەند مانگێکە فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەڕیتانیا هەوڵ دەدەن ڕێکەوتنە ناوەکیەکەی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان ڕزگاربکەن کە ساڵی ڕابردوو سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ لێی کشایەوە.

دیبلۆماتکارە فەڕەنسییەکە بە ڕۆیتەرزی وت ” ئەرکی سەرەکی ئەوەیە ئێران پابەند بێت بە بەرپرسیارێتیە ناوەکییەکانیەوە.”

لای خۆیەوە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئێران ئیسحاق جهانگیری وتی ماکرۆن و ڕۆحانی لەڕێی پەیوەندییەکی تەلەفونیەوە قسەیان لەسەر زۆر بابەت کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…