08/09/2019

سعوودیە.. شازادە عەبدولعەزیز بن سەلمان کرابە وەزیری وزە

برادۆست میدیا

دوای ئەوەی وەزیری وزە خالید فالیح لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، شازادە عەبدولعەزیز بن سەلمان لە شوێنی کرا بە وەزیری نەوتی سعودیە.

ئاژانسی هەواڵیی فەرمی سعوودیە بڵاویکردەوە،” بەپێی بڕیارێکی نوێی شاهانە، هەریەک لە وەزیری وزە خالید فالیح لەگەڵ بریکاری وەزیری پیشەسازی و سەرچاوە کانزاییەکان عەبدولعەزیز بن عەبدوڵڵا عەبدولکەریم لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە.

لەدوای بەتاڵبوونی ئەو پۆستانەش شازادە عەبدولعەزیز بن سەلمان بۆ پۆستی وەزیری وزە و ئوسامە بن عەبدولعەزیز زەمیل بۆ پۆستی بریکاری وەزیری پیشەسازی و سەرچاوە کانزاییەکان دیاریکران.

پێشتر شازادە عەبدولعەزیز بن سەلمان لە ٢٠١٧ەوە تا ئێستا وەزارەتی دەوڵەتی بۆ کاروباری وزە بەرێوەدەبرد.

خالید فالیح هەفتەی رابردوو لە پۆستی سەرۆکی کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی سعوودیە “ئارامکۆ” دوورخرابوویەوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…