24/10/2019

سیاسەتمەدارێکی کوردستان کۆچی دواییکرد

برادۆست میدیا ـ رۆژئاڤا

عەبدولحەمید دەروێش، سیاستمداری دێرینی کوردستان بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە تەمەنی 83 ساڵیدا لە قامیشلۆ کۆچی دواییکرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ۲٤ی ۱۰ی ۲۰۱۹، عەبدولحەمید  دەروێش، سیاستمداری دێرینی کوردستان – سوریا و سكرتێری پارتی دیموكراتی پێشكه‌وتوخوازی كورد له‌ سوریا لە تەمەنی 83 ساڵیدا لە قامیشلۆ کۆچی دواییکردوە.

دەروێش، دامەزرێنەری یەکەم حزبی سیاسیە لە رۆژئاڤای کوردستان، و لە ساڵی 1936 لە شارۆچکەی (درباسیە)ی سەر بە پارێزگای حەسەکە لە رۆژئاڤای کوردستان لەدایک بوە و بەرەبەیانی ئەمڕۆش لە تەمەنی 83 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…