13/10/2019

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ: هەسەدە بە تەواوەتی سەرێکانی کۆنتڕۆڵکردەوە

برادۆست میدیا

کەمێک پێش ئێستا ڕوانگەی سوری بۆمافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، هەسەدە لە هێرشێکی پێچەوانەدا سەرێکانی بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵکردەوە.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە توانیویانە ئەو گەڕەکانە کۆنتڕۆڵبکەنەوە کە سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکان پێشڕەویان تێدا کردبوون.

ڕوانگەی سوری دەشڵێت، لە ئێستادا پێکدادانەکان بە قورسی لە دەروازەی سەرێکانین لەگەڵ بەرەی تەل حەلەب بەردەوامن.

بەپێی ئەو بەڵگانەی دەست ڕوانگەی سوری کەوتوون، لە ئەنجامی هێرشە پێچەوانەکەی هەسەدە دا زیاتر لە ١٧ چەکداری گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا کوژراون و چوار شەڕڤانیش شەهیدبوون.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…