18/02/2020

دەمیرتاش پەیامێکی لە تویتەر بڵاو کردەوە

برادۆست میدیا ـ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە زیندانەوە پەیامێکی دەستنووسی بڵاوکردەوە و هەمووانی بانگهێشتی کۆنگرەی پارتەکەی کرد.

سەلاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کە لە ساڵی 2016وە لە زینداندایە، پەیامێکی دەستنووسی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەردا بڵاوکردەوە کە بانگهێشتنامەیە بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی پارتەکە کە بڕیارە 23ـی شوبات لە ئەنقەرە بەڕێوەبچێت.

دەمیرتاش لە پەیامەکەی دەڵێت، “خەمتان نەبێت ئێمەش بە دەنگمان و بە گیانمان لەوێ دەبین. دەمەوێت ئێوەش لەوێ بن؛ بە دەیان هەزارتان. نەکەن بڵێن، “کەسانێکی زۆر دەڕۆن، منیشی تێدا نەبم هەر دەبێت”. بە هیچ شێوەیەک بەبێ تۆ نابێت. تکایە بەرنامەکانتان بە گوێرەی ئەوە رێکبخەن، با لەو رۆژەدا لە کۆنگرە کۆببینەوە. سڵاو لە هەمووان”.

رۆژی یەکشەممە 23ی شوباتی 2020، ناوەندی گشتیی هەدەپە بە مەبەستی بەستنی کۆنگرەی ئاسایی لە ئەنقەرە ئارێنا کۆدەبێتەوە. ئەوەیش چوارەمین کۆنگرەی ئاسایی ئەو پارتەیە کە بە درووشمی ”بەرەو داهاتوو رێدەکەین” سازدەکرێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…