08/08/2019

حکومەتی سوریا: ڕێکەوتنەکەی ئەمەریکا و تورکیا دەستدرێژییه بۆ سەر خاکی وڵاتەکەمان

برادۆست میدیا

حکومەتی سوریا رایگەیاند، ڕێکەوتنەکەی تورکیا و ئەمەریکا سەبارەت بە دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ” دەستدرێژییە ” بۆ سەر سەروەری و یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکەمان.

دەزگای هەواڵی عەرەبیەی سوری لە زاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی دەرەوەی سوریاوە بڵاویکردەوە ” ڕێکەوتنەکە دەستدرێژییە بۆ سەر سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سوریا و پێشێلکردنێکی تەواوی بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەکان و پێوەرەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە.”

دەزگاکە لە زاری سەرچاوەکەوە دەڵێت ” دەستدرێژی ئەمەریکا و تورکیا زیادبوونێکی مەترسیداری گرژییەکانە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە و جیهاندا.”

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…