30/01/2020

تەرمی ژنە كوردێك لە توركیا دۆزرایەوە

برادۆست میدیا

تەرمی ژنێكی كورد كە لەبنەڕەتدا خەڵكی سنەی رۆژهەڵاتی كوردستانە وەك پەنابەر لە ئەنقەرە نیشتجێبو، دۆزرایەوە.

رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند،”ڕۆژی دوشەممەی رابردو، تەرمی ژنێکی پەنابەری خەڵکی سنە بە ناوی “چنور یونسی” تەمەن 37 ساڵ لە لێوارەکانی ئانتالیا دۆزراوەتەوە.”

ئاماژەی بەوەشكردوە،”ناوبراو دانیشتوی شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بوە. هێشتا رونەبوەتەوە کە چنور خۆی کوشتوە یان لەلایەن کەس یان کەسانێکی دیکەوە کوژراوە. بەڵام یەکێک لە نزیكەكانی وتویەتی كە ئەگەری هەیە كوژرابێت.”

چنور یونسی خاوەن بڕوانامەی ماستەری کۆمپیوتەر و کارگێڕی بوە و ماوەی سێ ساڵ بو وەکو پەنابەر ڕوی لە وڵاتی تورکیا کردبو و لە ژێر چاوەدێری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) بوە. دوێنێ چوارشەممە بە فڕۆکە تەرمەكەی گەڕێندراوەتەوە بۆ تاران.

س. خەندان

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…