17/09/2019

تورکیا و ئێران و ڕووسیا جەخت لەسەر گرنگی یەکپارچەیی خاکی سوریا دەکەنەوە

برادۆست میدیا

هەرسێ سەرۆکی تورکیا و ئێران و ڕووسیا جارێکی دیکە لە ئەنکەرە کۆبوونەوە بۆ تاووتوێکردنی مەسەلەی سوریا، بە تایبەتی شەڕی پارێزگای ئیدلیب کە دوایـین ناوچەی سوریایەی لە ژێر دەستی ئۆپـۆزسیۆن.

کۆبوونەوەکەی دوێنێ دووشەممە هەرسێ سەرۆک لەئەنکەرە کۆبوونەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا رایگەیاند،” ئەوان بە تەواوی کۆکن لەسەر یەکپارچەیی خاکی سوریا و مەسەلەی دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکی سیاسی بۆ شەڕی ناو ئەو وڵاتە.

ئاماژەی بەوەشدا،” کۆبوونەوە سێ قۆڵیـیەکانیان کە لە ساڵی 2017 وە ئەنجام دەدرێت سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە و هەرسێ وڵات هاوکاریـیەکانیان زیاترکردووە بە ئامانجی گەڕاندنەوەی سەقامگیری و ئاسایش بۆ سوریا.

ڤلادیمیر پـوتن سەرۆکی ڕووسیا لای خۆیەوە جەختیکردەوە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی لەشکری سوریا لە ئۆپەراسیۆنەکانیدا لە دژی تێرۆردا. گوتیشی ئاگربەست هەرگیز تێرۆرستان ناگرێتەوە.

هەروەها رایگەیاند،” یەکپارچەیی خاکی سوریا بە تەواوی وەک جارانی لێدێتەوە و هەموو هێزە بیانیـیەکان لێی دەکشێنەوە، بەڵام باسی لەوە نەکرد ئەوە چۆن دەکرێت.

حەسەن ڕوحانی سەرۆکی ئێران گوتی وڵاتەکەی لە دژی بوونی هێزی ئەمەریکایە لە سوریا. گوتی ئەمەریکا پشتیوانی لە تێرۆرستان دەکات و ئامانجی مەترسیداریان لە سوریا بەدەستەوەیە، لەوانە دابەشکردنی سوریا.

ئاماژەی بۆ ئەوە کرد مەسەلەی یەکپارچەیی خاکی سوریا بۆ هەرسێ وڵاتی ئێران و تورکیا و ڕووسیا ئێجگار گرنگە.

سەرچاوە: VOA

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…