21/06/2019

ترەمپ لەرێگەی عومانەوە خواستی ئەمریکای بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئێران راگەیاند

برادۆست میدیا

دۆنالد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە ڕێگەی عومانەوە داوای گفتوگۆی لە ئێران كردوە و چاوەڕێی وەڵامە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ و دانوستانی خێرا، ئەوەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی لە ئێستادا ئەمریكا ویستی نیە جەنگ لەگەڵ ئێران ئەنجامبدات.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردوەتەوە، دۆنالد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەڕێگەی بەرژرسانی عومانەوە، پەیامێكی ئاراستەی بەرپرسانی ئێران كردوە و داوای ئەنجامدانی گفتوگۆی لێكردون.

رۆیتەرز لەزاری سەرچاوە ئەمریكیەکانەوە ئاشکرای ۆردوە، دۆناڵد ترەمپ لە پەیامەکەیدا داوای لە بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران كردوە كە لەماوەیەكی كورتدا وەڵامی دەستپێشخەریەکەی بدەنەوە.

شارەزایانیش دەڵێن ئەو نامەیەی کۆشکی سپی خواستی ئەمریکا بۆ ئەنجامنەدانی جەنگە لەگەڵ ئێران و پیشاندانی خواستی واشنتن بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆ لەنێوان هەردوو وڵاتەدا پیشاندەدات.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…