05/06/2019

ترەمپ؛ هێرشی سەربازی بۆسەر ئێران بە دوور نازانێت

برادۆست میدیا

سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند،” هێرشی سەربازی بۆسەر ئێران یەکێکە لەئەگەرەکان، بەڵام دانوستاندنمان پێ باشترە وەك لەهێرشکردنە سەر ئەو وڵاتە.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا لەمیانەی سەردانەکەی بۆ بەریتانیا بەشداری دیدارێكی تەلەفزیۆنی کردو ڕایگەیاند،” ئەگەری هێرشی سەربازیی بۆ سەر ئێران بە دورنازانێت بەڵام هەمیشە گفتوگۆی پێباشتربووە لەشەڕ لەگەڵانی ئێران.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشدا کە ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران بكات.

ئەم لێدوانانەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا هاوكاتە لەگەڵ ئەوەی لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگریی ژمارەیەك لەبەرپرسانی ئەو وڵاتە لەماوەی ڕابردودا ئەمریكا ژمارەیەك هێزی ڕەوانەی خۆرهەڵاتی ناوین كرد.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…