06/02/2020

ناردنی هێزی پشتیوانی بۆ نزیك سنووری سووریا

برادۆست میدیا ـ رۆژهەڵاتی ناوین

تورکیا بەردەوامە لەناردنی هێزی سەربازی بۆ پارێزگای ئیدلب-ی سوریا، ئەوەش دوای ئەوەی رووبەرووبونەوە لەنێوان سوپای تورکیا و سوریا روویدا.

ماڵپەری ئەنادۆڵۆ بڵاوی کردۆتەوە نوسیویەتی، “ئه‌و كاروانه‌ سه‌ربازیه‌ی سوپای توركيا كه‌ تانك ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ سنوور، گه‌یشته‌ شارۆچكه‌ی ئیسڵاحییه‌ی سه‌ربه‌ پارێزگای عه‌نتاب.

ئه‌و كاروانه‌ كه‌ تانكی هه‌ڵگرتووه‌ و به‌ مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی یه‌كه‌كانی سوپای تورکیا لە پارێزگای هاتای نێردراوه‌‌، گه‌یشته‌ شارۆچكه‌ی ئیسڵاحییه.

كاروانه‌كه‌ كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه یاوه‌ری ده‌كرێت دواتر به‌ره‌و هه‌تای به‌ڕێكه‌وت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…