11/09/2019

ناتانیاهۆ: دەیەوێت دوای هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل ناوچەی غوت ئەردەنی بخاتە سەر ئیسرائیل

برادۆست میدیا

بەرپرسێکی ئەمەریکا رایگەیاند، سیاسەتی ئەمەریکا بەرامبەر ئیسڕائیل و خاکەکانی فەڵەستین نەگۆڕاوە، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو ڕایگەیاند،” ئەگەر لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا سەرکەوتوو بێت ئەوا بەنیازە غوت ئەردەن لە خۆبگرێت کە دەکەوێتە بەشی ڕۆژئاواوە.

بەرپرسێکی کۆشکی سپی کاتێک پرساری ئاڕاتە کرا سەبارەت بەوەی کە ئایا کۆشکی سپی پشتیوانی لە پلانەکەی ناتانیاهو دەکات، لە وەڵامدا وتی،” لەم کاتەدا هیچ گۆڕانکارییەک لە سیاسەتی ئەمەریکادا نیە.”

وتیشی ” دوای هەڵبژاردنەکانی ئیسڕائیل پلانی ئاشتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕادەگەیەنین و کاردەکەین بۆ باشتر، ئەمەش لە پێناو دابینکردنی ئاسایش و هەل و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.”

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…