28/01/2020

ئەمڕۆ پلانی ترەمپ بۆ ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکرادەکرێت

سەرچاوە: خەندان

برادۆست میدیا

کاتژمێر حەوتی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ بەکاتی ئیسرائیل، پلانەکەی ترەمپ بۆ ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بەرێککەوتنی سەددە ناسراوە بڵاودەکرێتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هائارتزی ئیسرائیلی، بەئامادەبونی هەریەک لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، کاتژمێر حەوتی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، بەکاتی ئیسرائیل، پلانەکەی ترەمپ بۆ ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بەرێککەوتنی سەددە ناسراوە بڵاودەکرێتەوە.

دەوڵەتی ئیسرائیل مافی نیشتەجێکردنی لە تەواوی ناوچەکانی بانکی خۆرئاوادا هەیە، جگەلە هەندێک شوێن نەبێت کە بەپێی یاسای ئیسرائیل جیشتەجێکردن تیایاندا قەدەغەیە

بەپێی زانیارییە دزەپێکراوەکان لەبارەی پلانەکەوە، دەوڵەتی ئیسرائیل مافی نیشتەجێکردنی لە تەواوی ناوچەکانی بانکی خۆرئاوادا هەیە، جگەلە هەندێک شوێن نەبێت کە بەپێی یاسای ئیسرائیل جیشتەجێکردن تیایاندا قەدەغەیە.

ئیسرائیل مافی سەروەری و کۆنترۆڵکردنی زۆربەی ناوچەکانی قودس و ناوچەکانی دەوروبەری هەیە

هاوکات، بەپیی پلانەکە، ئیسرائیل مافی سەروەری و کۆنترۆڵکردنی زۆربەی ناوچەکانی قودس و ناوچەکانی دەوروبەری هەیە کە شوێنی نیشتەجێبونی نزیکەی لەسەدا 40-ی دانیشتوانەکەیەتی.

هەر بەپیی زانیارییەکان، هەدێک ناوچەی دورەدەستی قودسیش لەژێر کۆنترۆڵی فەلەستینییەکاندا دەبێت.

ئەوەش زانراوە کە پلانەکەی ترەمپ بەمەرج رێگە بەدامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین دەدات لەناوچەی بانکی خۆرئاوا.

وەک زانراوە، مەرجی پلانەکەی ترەمپ ئەوەیە کە پلانەکە رێگەدەدات فەلەستینییەکان ئۆتۆنۆمییەکی سنورداریان هەبێت لەناوچەی رۆژهەڵاتی قودس و بانکی رۆژئاوا لەماوەی سێ ساڵدا، بەمەرجێک، رێگری لەتیرۆر بکەن و هەنگاوی زیاتر بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئیسرائیل بنێن.

سەرچاوە هەواڵییەکە کە پلانەکەی خوێندۆتەوە، رایگەیاندوە، رێککەوتنی سەدە کە پلانەکەی ترەمپە، خاڵی باشی بۆ فەلەستینییەکان تێدایە، بەڵام هێشتا ئەو داواکارییانە نیە کە لەماوەی چەند ساڵی رابردودا داوایانکردوە.

هاوکات ئەوەشی ئاشکراکرد، پلانەکە جارێکی تر سنورەکانی ئیسرائیل و کەرتی رۆژئاوا دادەڕێژێتەوە بەجۆرێک کە مافی نیشتەجێکردن بۆ جولەکەکان دەپارێزێت و ئاسایشی وڵاتەکەشیان کۆنترۆڵی تەواوی ناوچەکە دەکات.

لای خۆشییەوە، ۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاشکرایکردوە، پلانەکەی ترەمپ مافی سەروەری قودس بە ئیسرائیل دەدات، جگەلەو ناوچانەش کە فەلەستینییەکان دەڵێن خزمەت بە پایتەختی ئایندەیان دەکات.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…