22/10/2019

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دژایەتی خۆی بۆ هێرشەکانی تورکیا راگەیاند

برادۆست میدیا

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگەیاند،” ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی كه‌ توركیا ئه‌نجامی ده‌دات به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و ژیانی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی ناوچه‌كه‌ی خستووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

له‌ میدیای ئه‌مریكادا له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ده‌بینرێت له‌و ده‌قانه‌ی له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه‌ ئاراسته‌ی بالیۆزانی وەڵاتان كراون له‌گه‌ڵ لێدوانه‌كانی حكوومه‌ته‌كه‌ی دۆناڵد ترەمپ یه‌كناگرنه‌وه‌ و دژبه‌ یه‌كن.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ ده‌قه‌كاندا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ دیپلۆماتكارانی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌ نیگه‌رانن له‌ بڕیاری تره‌مپ بۆ كشانه‌وه‌ له‌ سووریا و هاتووه‌ “ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، ژیانی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌ی خستووه‌ته‌ مه‌ترسیه‌وه‌”.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، باس له‌وه‌ ده‌كرێت توركیا له‌ میانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی له‌ باكووری سووریا ئه‌نجامی ده‌دات مافه‌كانی مرۆڤی پێشێلكردووه‌ و پێویسته‌ له‌و پێشێلكاریانه‌ی توركیا بكۆڵدرێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌ ده‌قه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ربازاندا كارمه‌ندانی هاوكاری مرۆییش له‌ ناوچه‌كه‌ كشاونه‌ته‌وه‌ و ئه‌و كۆمه‌ك و هاوكارییه‌ی ئه‌مریكا بڕیار وایه‌ به‌بڕی 50 ملیۆن دۆلار ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ی بكات دووچاری ناڕه‌حه‌تی ده‌بێت له‌ گه‌یاندنی به‌ لێقه‌وماوان.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…