16/10/2019

ئەردۆغان پەشیمان بوویەوە

برادۆست میدیا ـ تورکیا

سەرۆکی تورکیا پەشیمان بوویەوە لەو لێدوانەی پـێشتر بۆ کەناڵی سکای نیوزی بەریتانی ڕایگەیاندبوو کە تیایدا گوتبووی لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمەریکا کۆنابێتەوە.

فەخرەدین ئاڵتون بەڕێوەبەری پەیوەندیـیەکانی سەرۆکایەتی تورکیا لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی”پـێشتر ئەمڕۆ سەرۆک بە SkyNews ی گوت پـێشوازی لە شاندی ئەمەریکایی ناکات کە ئەمڕۆ سەردانی ئەنکەرە دەکەن. ئەو(ئەردۆغان) لە پـلانیدایە سبەی لەگەڵ شاندی ئەمەریکا کۆببێتەوە بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا- وەک چۆن لەم ڕاگەیاندنەی خوارەوە بۆ میدیاکانی تورکیا پشتڕاستکراوەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەردۆغان بە کەناڵی سکای نیوزی گوت ئەو لەگەڵ مایک پـێنس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا کۆنابێتەوە وە تەنیا لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا کۆدەبێتەوە.
كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…