25/06/2019

ئێران: ئەمریکا هەموو دەرگاکانی گفتوگۆی دیپلۆماسی داخست

برادۆست میدیا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بڕیای سەپاندنی سزای نوێ بۆ سەر رابەری باڵای شۆرشی ئێران، هەموو رێگەچارە دیپلۆماسەكانی نێوان هەردوو وڵات دادەخات.

عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، “سەپاندنی سزای بێسود بەسەر عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئێران بە واتای داخستنی هەموو رێگا دیپلۆماسیەكان دێت”.

موسەوی ئاماژەی بەوەشكردوە، “ئیدارە بێهیواكەی ترەمپ، میكانیزمی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی لەناودەبات”.

ئەو وتانەی وتەبێژی دەرەوەی ئێران لەکاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریكا، سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند و سزا نوێیەكانیش ئایەتوڵا خامنەیی، رابەری باڵای شۆرشی ئێران بەئامانجدەگرێت.

ترەمپ بڕیاریداوە، رێگری بکرێت لەوەی هەریەك لە رابەری باڵای ئێران و نوسینگەكەی، لەگەڵ ئەو كەسانەی لە نزیكەوە پەیوەندیان هەیە بە خامنەیی ەوە پشتگیری ماددیان بەدەست بگات.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…