26/01/2020

سوپای پاسداران دەستیان کردەوە بە هەڕەشەکردن لە ئەمریکا

برادۆست میدیا
سەرۆكی رێكخراوی بەسیجی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات و دەڵێت، بەردەوام دەبن لە فشاردروستكردن لەسەر هێزەكانی ئەمریكا تا رۆژهەڵاتی ناوین بەجێدەهێڵن.
سەردار غولام رەزا سولەیمانی بەمیدیاكانی وڵاتەكەی وتووە،  ” لەمەودوا رۆژھەڵاتی ناوین شوێنێكی ئارام نابێت بۆ هێزەكانی ئەمریكا بەردەوام دەبن لە فشارەكان بۆ سەریان تا لەم ناوچەیە دەڕۆن”.
ئاماژەی بەوەشدا، دەستیانكردووە بە تۆڵە كردنەوە لە بەرامبەر كوشتنی قاسم سلێمانی سەرۆكی فەیلەقی قودس و بە شێوەیەكی جیاواز لە گورزی سەربازی بەردەوام دەبێت.
سولەیمانی جەختی لەوەشكردەوە، تاكە دەرفەت بۆ رزگاربوونی ئەمریكییەكان لە تۆڵە كردنەوەی ئێران بەجێهێشتنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…