10/01/2020

کچەکەی سولەیمانی داوای تۆڵەکردنەوەی باوکی دەکات

رۆژهەڵاتی ناوین

زەینەب سولەیمانی کچی گەورەی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لەکاتی خوێندنی نوێژی هەینی لەشاری کرمان بەچەکەوە دەرکەوت و هەڕەشەی لە ئەمریکا کرد و بە دەوڵەتی تیرۆرست ناوبرد.

زەینەب سولەیمانی پێش کوژرانی باوکی لەلایەن فڕۆکەکانی ئەمریکاوە لە 3ی ئەم مانگە لەهیچ راگەیاندنێکی ئێراندا دەرنەکەوتوە، بەڵام پاش کوشتنی باوکی بەردەوام داوای تۆڵەسەندنەوەی باوکی دەکات.

کچەکەی سولەیمانی لەوتاری هەینی ئەمڕۆدا لەشاری کرمان، ئەمریکای بە دەوڵەتی تیرۆرست ناوبرد و بەڵێنی سەپاندنی رۆژی رەشی بۆ ئەمریکا دا.

لەکاتی سەردانی حەسەن رۆحانی سەرۆکی ئێران بۆلای خانەوادەی سولەیمانی، زەینەب بە رۆحانی راگەیاند، باوکی تۆڵەی هەموو هاوڕێکانی و سەربازەکانی ئێرانی دەسەندەوە، ئەی کێ تۆڵەی باوکی ئەو دەسەنێتەوە.

لەبەرامبەردا بەرپرسانی ئێران بەڵێنی تۆڵەکردنەوەیاندا و لەدواین پێشهاتیشدا چەند موشەکێکیان ئاراستەی دوو بنکەی سەربازی ئەمریکا کرد لەعێراق کە هیچ زیانێکی لێنەکەوتەوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…